بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئەو وڵاتانەی کە تورکیا بایکۆت دەکەن، بە ئەندامەتییان لە ناتۆدا ناڵێین «بەڵێ».
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە شاندەکانی سوییدو فەنلاند ئەگەر دێن ھەتا ڕەزامەندمان کەن با ھەر لە ئێستاوە بزانن کە خۆیان ماندوو دەکەن.
ئەردوغان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەلجەزایەر، سوییدی بە شوێنی پەرەسەندنی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان زانی و وتیشی: ئەو وڵاتە لە پەرلەمانەکەی دا تیرۆریستی وەرگرتووە.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی ھەینیی ڕابردووش لەمەڕ پەیوەست بوونی وڵاتانی فەنلاندو سویید بە ناتۆ وتبووی: ئێمە بۆچوونێکی ئەرێنیمان لەم بارەیەوە نییە، وڵاتانی ئیسکاندیناڤی وەک میوانخانەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەجوڵێنەوە.
342/